٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بەردی بناغەی پەیمانگه‌یه‌كى كولتووریی فەرەنسی ـ ‏ئەڵمانی دادەنێت

سەرچاوە: KDP.info

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 22/1/2023 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هەریەك لە بەڕێزان ئیریك شۆڤالیێ باڵیۆزى فه‌ره‌نسا و ‏مارتین یێگه‌ر ‏باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و كونسوڵانی هەردوو وڵات لە هەولێر و ‏ژمارەیەك وەزیر و بەرپرسانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر قەڵای هەولێر ‏بەردی بناغەی په‌یمانگه‌ى داهاتووى كولتووریى هاوبه‌شى فه‌ره‌نسى ـ ئه‌ڵمانى دانا ‏كه‌ لە ڕێوڕسمێكى ڕه‌مزیدا به‌ڕێوه‌چوو.‏

لە ڕێوڕەسمەكەدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد، ئەمە ‏دەقەكەیەتی:‏

بەڕێزان هەموو لایەكتان بە خێر بێن. خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ بەشداری دەكەم لە ‏دانانی بەردی بناغەی ئەنستیتوی كولتووری كە كارێكی هاوبەشی نێوان ئەڵمانیا و ‏فەرەنسایە. سوپاسی هەردوو وڵاتی ئەڵمانیا و فەرەنسا دەكەین بۆ هەموو ئەو ‏پشتگیرییانەی كە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیان كردووە. ‏

بێگومان بەڕێز سەفین دزەیی ئەو شتەی كە پێویست بوو لەسەر هەڵوێستی ‏هەرێمی كوردستان هەمووی بە ووردەكارییەوە باس كرد. ئەوەی دەمەوێ زیادی ‏بكەم ئەوەیە كە بێگومان ئەم پەیمانگەیە دەبێتە پردێكی دیكەی دۆستایەتیی نێوان ‏هەرێمی كوردستان و ئەڵمانیا و فەرەنسا. ئەم دوو وڵاتە لە كاتی تەنگانەدا بە ‏هەموو شێوەیەك یارمەتیی هەرێمی كوردستانیان داوە، چ لە ڕووی سەربازییەوە، چ ‏لە ڕووی كولتوورییەوە و چ لە ڕووی مرۆیییەوە. ‏

ئەمڕۆ بەم بۆنە گەورەیەوە كە پێموایە بۆنەیەكی زۆر زۆر گەورەیە و كارێكی زۆر ‏گرنگە، چونكە ئەمە پەیوەندیی كولتووریی هەردوولامان بەهێز دەكات، سوپاسیان ‏دەكەین بۆ هەموو ئەو هاوكارییانەیان و هیوادارین ئەم هاوكارییانەیان لەگەڵ ‏هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوام بێت. سوپاسی تیمی هەردوولا دەكەین ‏ئەوانەی كە لە پاریسەوە تەشریفیان هێناوە و ئەوانەی كە لە بەرلینەوە هاتوونەتە ‏هەولێر و لەگەڵ ئێمە بەشدارن. ‏

سوپاسی باڵیۆزی فەرەنسا و باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا دەكەین و سوپاسی جەنابی ‏كونسوڵی فەرەنسا و كونسوڵی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكەین بۆ بەشداریی ئەم ‏ڕێورەسمە و هیوادارم ئەم ئەنستیتۆیە ببێتە پردێكی دیكەی هاوكاریی كولتووریی ‏نێوان هەرێمی كوردستان و فەرەنسا و ئەڵمانیا. ‏

ئەمە ڕووداوێكی گرنگە چونكە وەك لە جەنابی باڵیۆزی فەرەنسا بیستم ئەمە ‏چوارەمین كارە بەم شێوەیە ئەنجامی دەدەن. پێشتر سێیان ئەنجام داوە و هەولێر ‏چوارەمینە، هەروەها ئەوەی لە هەولێر دەكرێت لە شوێنێكی زۆر گرنگدا كراوە كە ‏قەڵای دێرینی هەولێرە، ئەمەش نیشانەیەكی زۆر زۆر گرنگی ئەو پەیوەندییە ‏كولتووری و هاوبەشییەیه‌ كە لەگەڵ فەرەنسا و ئەڵمانیا هەمانە. ‏

دووبارە سوپاسیان دەكەین و هەموو لایەك زۆر بەخێر بێن. زۆر سوپاس.‏

هەواڵی پەیوەندیدار