وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: له كرێی خوێندنی سزادراوانی ناو چاكسازییه‌كانی هه‌رێم خۆش ده‌بین

هه‌ولێر –KDP.info- له بڕیارێكی تایبه‌تدا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه كه له كرێی خوێندنی سزادراوانی ناو چاكسازییه‌كانی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگاكانی هه‌رێم خۆش بێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپەڕی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: بە لەبەرچاوگرتنى بارى داراییی ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەخوێنن، بەڵام ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانى چاکسازیى کۆمەڵایەتى سەر بە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان سزا دراون، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نووسراوێکدا کە ئاراستەى سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە حکوومى و تایبەتەکانى کردووە، بڕیاری دا بە لێخۆشبوونى کرێى خوێندنیان بە ڕێژەى (١٠٠%) بۆ تەواوى پرۆسەى خوێندنەکەیان کە لە چاکسازییەکان بەسەرى دەبەن، واته ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ هه‌موو ئه‌و خوێندكار و قوتابیانه‌ی كه له‌ناو چاكسازییه‌كانی ئێستان و تا ئه‌و كاته‌ی له‌وێن ئه‌م بڕیاره‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌كرێت و لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت، جا ئه‌گه‌ر له زانكۆ و په‌یمانگا حكوومییه‌كان بن له ئێواران، یان به پارالێل، هه‌روه‌ها له زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلییه‌كانیش به هه‌مان شێوه لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێ.''
سه‌لاح جه‌لال




