وەزیر زانیاری تازه له بارهی ناردنی پارەی جووتیارانهوه بۆ KDP ئاشكرا دهكات

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، لەمڕۆوە دەست بەرێکاری ناردنی پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ دەکرێت و چاوەرێ دەکرێت لەم ھەفتەیە ڕەوانە بکرێت.
کەمال موسلیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەگەڵ وەزیری بازرگانی حکوومەتی عێراق قسەمان کردووە، بڕیار بوو لەکۆتایی مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو پارەکە ڕەوانە بکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی رێکارە ئیداریەکان ڕادەگیرێت، بۆیە ئێمەی دڵنیا کردەوە ئەمڕۆ نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی دەکات بۆ ئەوەی پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ بخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی، بۆیە لەم ھەفتەیە یاخود ھەفتەی داھاتوو پارەکە دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی".
وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "پارەکە ١٥١ ملیار دینارە بۆ ساڵی ٢٠١٥و لە قۆناغی داھاتوو پارەی ٢٠١٦ ڕەوانە دەکرێت، چونکە پارەی ٢٠١٤ دراوە، بۆیە رێکارەکان تەواو بن پارەکە ڕەوانە دەکرێت".
بڵند ئیبراھیم




