سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه

به‌غدا-KDP.info- هه‌ر له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى سیاسیى وڵات خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیى پشتگیرى له حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنى له جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى به‌پێى ڕێككه‌وتنى سیاسیى پێكهێنانى حكوومه‌ت كرده‌وه كه ده‌ركردنى ژماره‌یه‌ك یاسا له خۆی ده‌گرێت.




