سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌غدا-KDP.info- ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21 له به‌غدا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراق، گفتوگۆیان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولا كرا، به‌تایبه‌تیش له بوارى یاساكانى نه‌وت و گاز، بودجه‌ى عێراق و هه‌وڵه‌كانى پاراستنى سنوور.




