٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد سدیق: سەردانی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی کاریگەریی دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، سەردان و دیدارەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کاریگەریی لەسەر پێشڤەچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت.

لەم بارەیەوە، د. محەمەد خۆشناو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕاستە سەردانی ئەمڕۆی نێچیرڤان  سەڕۆکی ھەرێم تایبەتە بە یادی تیرۆرکردنی محەمەباقر حەکیم، بەڵام لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی هەبووە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و کاربەدەستانی حکوومەتی عێراق، ئەم نموونەیە دەرفەتێکە بۆ دروستکردنی متمانە و کاریگەریی زۆریشی لەسەر پێشڤەچوونی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەبێت.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی: "دیداری نێوان سەرۆکی هەرێم و سەرۆکوەزیرانی عێراق له هەمان کاتدا پێشوازی و بەخشینی خەڵات بە یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق گرینگە.''

د. محەمەد سدیق ڕوونی کردەوە: "ڕاستە هەرێمی کوردستان شاندی دانوستانکاری هەیە بۆ بەغدا، لە هەمان کاتدا سهرۆکی هەرێم جەخت لەو لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنانە دەکاتەوە و دەبێتە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ شاندەکەش، لە لایەکی دیکەوە پارتی وەک حزبیش ڕێککەوتنی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی هەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەت و جەخت لە جێبەجێکردنی دەکرێتەوە.''

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار