نێچیرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه‌ى قوربانییانى دهۆك ده‌كات

هه‌ولێرKDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2023/1/20 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هه‌دوو بنه‌ماڵه‌ى قوربانییانى دهۆك، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كردن كه شه‌وى چوارشه‌ممه‌ى ڕابردوو له‌سه‌ر ڕێگه‌ى نسێبین ـ ى سه‌ر به پارێزگاى مێردین له توركیا، له ئه‌نجامێكى په‌لامارێكى چه‌كداریدا، گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى و هاوخه‌میى قووڵى خۆى له‌گه‌ڵ خێزان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى قوربانییان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى قوربانییان به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها خانه‌واده‌ى قوربانییانى دڵنیا كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى توركیا له نزیكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌وكاته‌ى تاوانباران ده‌درێنه دادگا و به سزاى خۆیان ده‌گه‌ن.
لاى خۆیانه‌وه خێزان و كه‌سوكارى هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى قوربانییان، سوپاس و پێزانینیان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌مى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى و داوایان كرد لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام بن تاكو تاوانباران و بكوژانى ئه‌ندامانى خێزانه‌كانیان ده‌ده‌رێنه دادگا و به سزا ده‌ده‌رێن.




