سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوی بە چەندین سەرۆک و سەرکردەی جیهان دەکەوێت

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/19 لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له نیوەڕۆخوانێك كرد كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی بەناووبانگی ئه‌مەریکی واشتن پۆست ڕێكخرابوو به ناوی ‘خوانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه’ .
لەو نیوەڕۆخوانەدا، چه‌ندین سه‌رۆك، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ئه‌وروپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مریكی و چه‌ندین کەسایەتیی و خاوه‌نكار و بازرگانی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شداربوون.
سه‌رۆكی حكومه‌ت گفتوگۆی له‌گه‌ڵ چه‌ندین سەرۆک و سەرکردەی بەشداربوو کرد له‌نێویاندا: سه‌رۆكی لاتڤیا ئیگلیس لەڤیتس ، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان کریاکۆس میتسۆتاکیس، سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس کلاوس شواب ، وه‌زیری ده‌روه‌ی پاكستان بیلاوال بۆتۆ زەرداری و چه‌ندین وه‌زیری ئه‌وروپی و كۆنگرێسمان و سیناتۆری ئه‌مەریکی و سه‌رۆكی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان.




