پەرلەمانی ئەڵمانیا كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئیزدیی بە تاوانی جینۆساید ناساند
__2023_01_19_h19m19s14__HK.jpg)
هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌مڕۆ 19/1/2023 په‌رله‌مانی ئا‌ڵمانیا دانی نا به كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئیزدی و بە تاوانی جینۆسایدی ناساند و هه‌ر له هۆڵی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته داوا كرا، پشیوانیی پێشمه‌رگه بكرێت بۆ پاراستنی كوردانی ئیزدی.
سعود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گشتیی كوردانی ئیزدی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌باره‌ت به پرسی به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژیی كوردانی ئیزدی ڕایگه‌یاند: ئێمه دڵخۆشین وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئیزدی كه ده‌وڵه‌تێكی زلهێز له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ئابووری و نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك ئا‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵكوژیی ئیزدییانی به‌جینۆساید ناساند له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، دیاره پێش ئێستا 11 ده‌وڵه‌تی تر كۆمه‌ڵكوژیی ئیزدییانیان وه‌ك تاوانی جینۆساید ناساندووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م به‌جینۆسایدناساندنانه له ڕووی واقعییه‌وه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی ئیزدی له عێراق و كوردستاندا نه‌بووه، ئێمه هیوادارین ئه‌و خاڵانه‌ی له ڕەشنووسه‌كه‌دا هه‌بوون وه‌ك خۆی به‌بێ ده‌ستكاری هاتبنه په‌سه‌ندكردن، دیاره پێنج خاڵی سه‌ره‌كی هه‌ن له‌و ڕه‌شنووسه‌دا و 20 داخوازیی تێدایه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌ی ئاڵمانیای كردووه، هیواخوازین وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرابن، ئه‌مه هیوادارمان ده‌كات كه زه‌مینه‌خۆشكه‌ر بێت هه‌م له ڕووی مرۆیی و هه‌م له ڕووی هاوكاریی ئاواره‌كانه‌وه و هه‌م له ڕووی یاساییه‌وه پشتیوانی پێویست بكرێت بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی سه‌ربازیی تایبه‌ت به پاراستنی ئێزدیان و به‌دواداچوونی جددی بكرێت بۆ ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌ی كه ده‌ستیان هه‌بووه له‌و تاوانه‌دا و داوا له حكوومه‌تی عێراق بكرێ كه هاوكار بن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیزدی بۆ پرسی به‌جینۆسایدناساندنی كوشتاری ئیزدییان و ئه‌م پرسه بخاته ناو یاسای نیشتمانیی عێراقه‌وه و هه‌وڵ بدرێت ئه‌و تاوانە و به‌ڵگه‌كانی كۆ بكرێنه‌وه و بخرێنه به‌رده‌م دادگای لاهای و تاوانباران لێپێچینه‌وه‌یان لێ بكرێت.''
سعود مستۆ هەروەها ڕایگه‌یاند: ''كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاوه‌دانكرده‌وه و ئاسایشی شنگال یه‌كێك له‌و خاڵانه‌یه كه باسی لێوه كراوه و زۆر گرنگه كه ئه‌و كۆنگره‌یه ببه‌سترێ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان خۆش بكات و حكوومه‌تی به‌غدا هان بدات هاوكار بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكکه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال كه ئه‌وه خاڵێكی زۆر گرنگه و هیوادارین سه‌رجه‌م خاڵه‌كانی تریش په‌سه‌ند بكرێن بۆ پاراستنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئیزدی له ناوخۆ و، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش دۆخی نائاساییی ئه‌وان باشتر بكرێت بۆ مومارەسه‌ی بابه‌ته كولتووری و دینییه‌كانیان و هاوكاریی پێویستیان بكرێت.''
سه‌لاح جه‌لال




