نێچیرڤان بارزانی: پێشوازى له بڕیارى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ین به ناساندنى كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییان به جینۆساید

سەرۆکی هەرێمی کوردستان "پێشوازی" لە بڕیاری بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە لایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە دەکات و دەڵێت، "هیوادارین هه‌مان هه‌نگاو له وڵاتانى دیكه‌ى ئه‌وروپا و جیهان ببینین."
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19-01-2023، دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ دەنگدان لەسەر بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کۆمەڵکوژییەکە بە جینۆساید ناسێندرا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەو بڕیارەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرد و رایگەیاند، "سوپاس و پێزانینمان بۆ هاوكارى و پشتگیریى به‌رده‌وامى ئه‌ڵمانیا" هەیە و هیواش دەخوازێت هەمان ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە لایەن پەرلەمانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و جیهانیش بدرێت بۆئەوەی "دادپه‌روه‌رى بۆ قوربانییان به‌جێبێت."




