٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی: سەربەرزانە دەگەڕێینەوە کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی لقی 3ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک رایدەگەیەنێت، وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان واز لە کەرکووک ناهێنین و هەندێک پرسی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێن، سەربەرزانە دەگەڕێینەوە کەرکووک.

محەمەد کەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە واز لە کەرکووک ناهێنین و هەندێک پرسی یاسایی و سیاسی چارەسەر بکرێن، سەربەرزانە دەگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، بۆیە تەنیا هەندێک رێکار ماون تەواو بکرێن، ئەوکات دەگەڕێینەوە بۆ شاری کەرکووک".

کەمال گوتیشی: "ئێمە هەر وا بە ئاسانی ناگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، کە نەتوانین خۆمان بپارێزین و بە سەربەرزانە نەبێت ناگەڕێینەوە، چونکە پارتی هەمیشە سەربەرز بووە و بە سەربەرزیش دەگەڕێینەوە بۆ شاری کەرکووک".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار