پەیامێك له فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ههولێر-KDP.info- فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت سەبارەت بە هێرشکردنە سەر چەند هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان لە شاری ماردین پهیامێكی یڵاوكردهوه ئهمهی خوارهوه دهقهكهیهتی:
بە داخەوە دوێنێ شەو لە سنووری پارێزگای ماردین لە تورکیا هێرش کرایە سەر چەند هاوڵاتیەکی هەرێمی کوردستان و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداو یەکێکیش برینداربوو.
وەک فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بە توندی ئیدانەی ئەو تاوانە گەورەیە دەکەین کە کرایە سەر هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، وێڕای سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەس و کاری قوربانیان، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین بەزووترین کات بەدواداچوون بکات بۆ ئاشکراکردن و دادگایی کردنی تاوانباران.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە




