٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ى كانوونى دووه‌م، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی هۆڵەندای کرد بۆ هاوئاهەنگیی بەردەوامی لە گەڵ هەرێمی کوردستان کە یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی لە بواری هەمەچەشەنکردنی ئابووری و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ کە لەم ڕووەوە پێشکەوتنی باش بەدەست هاتووە.

سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی هاوکاریکردنی زیاتری کەرتی کشتوکاڵ دەربڕی .

گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار