٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێرKDP.info- بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم. هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.

لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار