سەفین دزەیی لەبارەی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت زانیاری دەخاتەڕوو

هەولێر -KDP.info- به مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له 53یه‌مین كۆڕبه‌ندى ئابووریی داڤۆس، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له سویسرایه، بێگومان به‌شداریكردنى سه‌رۆكى حكوومه‌ت گرنگیی تایبه‌تى هه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونكه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا سه‌رۆك و به‌رپرسانى باڵاى جیهان به‌شدارن. سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: ''دیوی پشته‌وه‌ی سته‌یجی دیداره‌كه زۆر گرنگ بوو.''
ئه‌وه‌ی گرنگه ئەوەیە كه دیوی پشته‌وه‌ی سته‌یجی كۆڕبه‌ندی داڤۆس چی بووه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی چیی كردووه له‌گه‌ڵ گه‌ورەبه‌رپرسانی جیهان. سه‌فین دزه‌یی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ''له كۆڕبه‌ندی ڕابردوو هه‌ندێك گفتوگۆ كرا و گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن، له ده‌ره‌نجامدا بووە ئه‌وه‌ی کە كاڵای كوردستان بچێته ده‌ره‌وه و، ئه‌م جاره‌ش لەگەڵ هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه دانیشتن كرا و هه‌ڵسه‌نگاندن كرا بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه فراوانتر بكرێت و هه‌ندێك بیرۆكه‌ی تازه‌ش پێشكه‌ش كرا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه بۆ ئەوەی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كاری له‌سه‌ر بكات كه چۆن فراوان بكرێت و چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شن بكرێت و به‌رهه‌می زیاتر هه‌نارده بكرێت.''
گوتیشی: ''به‌شداریی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی داڤۆس گرنگ بوو، ئه‌و جۆره کۆڕبەندانه گرنگیی خۆیان هه‌یه، چونكه ده‌روازه‌یه‌كه به ڕووی كوردستاندا ده‌كرێته‌وه، به‌شداریكردن بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی ئێستا لە ناوچه‌كه‌دا هەن به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی زۆر لە سه‌ركرده‌كانی جیهان، به‌تایبه‌تی سه‌ركرده سیاسی و ئابوورییه‌كان و كۆمه‌ڵێك له سه‌رمایه‌داران و بانکه نێوده‌وڵه‌تییەکان، له هه‌مان كاتدا له په‌ڕاوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا ده‌كرێت کۆمەڵێك زنجیره‌دیداری دوولایه‌نه بکرێت له نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و شاندی وڵاتانی جیهان له ئاستی سه‌رۆكوه‌زیر و وه‌زیر و خه‌ڵكی پسپۆڕ و وەبەرهێنەرانی نێوده‌وڵه‌تی، بۆیه ساڵانی ڕابردووش هه‌رێمی كوردستان له ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌تدا به‌شدار بوون له‌و كۆڕبه‌ندەدا.''
گوتیشی: ''له‌و كۆڕبه‌نده‌دا هه‌موو جارێك ده‌رفه‌ت ده‌قۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی بۆ وەبەرهێنەری هه‌یه له كوردستان ده‌كرێته فاكته‌ری هاندان بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی بێن وەبەرهێنان بكه‌ن له كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا مه‌زنه‌كانی جیهان، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ده‌كرێن به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ به‌شداریكردنی كوردستان باشه و ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه بۆ كوردستان له ڕووی دیپلۆماسییه‌وه لەگەڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دروست بكه‌ین و ئه‌وه‌ی هه‌یه پته‌وتر بكرێت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ند دیدارێكی هەبووە و بڕیاره چه‌ند دیداری دیكه‌ی گرنگیشی هەبێت و چه‌ند ڕۆژی دیكه لێره ده‌بین.''
سه‌فین دزه‌یی ئه‌وه‌یشى خسته ڕوو: ''له‌م دیدارانه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وڵاتاندا كه له‌سه‌ر ئابووریى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى تر‌ى جیهانیش گفتۆگۆ ده‌كرێت، وا ده‌كات وڵاتان بتوانن سه‌رمایه‌كانیان له كوردستان زیاتر په‌ره پێ بده‌ن و به‌شداریی ئه‌م ئاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان خۆی له خۆیدا گرنگیپێدانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه و له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه بۆ كوردستان گرنگه، به‌تایبه‌ت داڤۆس كه 53یه‌مین کۆڕبەندی خۆی ده‌گێڕێت له 10 ساڵی ڕابردوودا تا ئه‌مڕۆ كوردستان به‌شداریی كارای هه‌بووه.''
ڕایشیگه‌یاند: ''بابه‌تی ڕۆژ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گفتوگۆ و ئه‌جێنداكان هه‌یه، به‌تایبه‌تی بابه‌تی ئاسایشی خۆراك، بابه‌تی وزه و بابه‌تی شه‌ڕی ئۆكراینا و ڕووسیا و کۆمەڵێك پرس هەن کە كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردەکانی کۆمەڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و وەبەرهێنەران و كه‌سانی كاریگه‌ر له ئاستی جیهان و ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییانه و بانکه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیه‌تیی ئابووریی خۆیان چۆن دابڕێژن و ئه‌و كاریگه‌رییه نێگه‌تیڤیانه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه چۆن چاره‌سه‌ر بكرێن و، ئه‌مه ده‌رفه‌ته بۆ كوردستان له‌پاڵ ئه‌م کۆڕبەنده‌دا دیداری دیكه‌ی هه‌بێت لەگەڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان و پته‌وكردنی پەیوەندی لەگەڵ لایه‌نه‌كان.''
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام له ڕووی مامه‌ڵه‌كردنی نێوده‌وڵه‌تییەوە تایبەتمه‌ندیی خۆی هه‌یه و له ڕووی سیاسی و ئابووری و وزه‌وە گرنگیی خۆی هه‌یه، لە هه‌ولێر نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتان هه‌یه، له ماوه‌ی ڕابردوو شاندی باڵای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی كوردستانیان كردووه، دوێنێ سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا كردووه و ئێستاش په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا تا ڕاده‌یه‌كی باش ئاسایییه، ئه‌وه‌ش پاڵپشته بۆ ئه‌وه‌ی به‌غدا ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق بپارێزرێت.''




