٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. محەمەد ئیحسان: دەبێت چاوەڕوان نەبین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرەبووی زیانکەوتووانی شەڕی داعش بکەنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- وەزیری مافی مرۆڤی پێشووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبێت چاوەڕوانی ئەوە نەبین کۆمەڵگای نێودەوڵەتی قەرەبووی زیانکەوتووانی دەستی داعش بکەنەوە، چونکە ئەو وڵاتانە پێیان وایە ئەوان بەشێیک نین لەو قەرەبووکردنەوەیە.

د. محەمەد ئیحسان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''کەیسی قەرەبووکردنەوە ئیستا جیاوازە، چونکە شێوازی قەرەبووکردنەوە بە پارەی کاش نەماوە، بەڵکوو گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ ئەو شوێنانەی زیانیان پێ کەوتووە.

سەبارەت بە ئەو بڕیارانەی پەرلەمانی وڵاتانی جیهان بۆ تاوانەکانی داعش دەریان کردوون دەربارەی پرسی ئێزدییان و پێکهاتەکانی دیکە، گوتی: ''ئەو بڕیارانە تەنیا مەعنەوین و پشتیوانیی کەیسەکە دەکەن بۆ ماوەیەکی درێژ و هەنگاوی جێگای بایەخن بۆ ئێزدییان، بەڵام ئەمانە بڕیاری دادگا نین، تەنیا مەعنەوی و سیاسین، دەبێت ئێمە چاوەڕوانی وڵاتان نەبین کە بێن ناوچەکانمان ئاوەدان بکەنەوە، دەبێت خۆمان ناوچەکانمان ئاوەدان بکەینەوە.''

دەربارەی ئەوەی کە ڕەوشی شنگال و دۆخی ئێزدییان خراپە، گوتی: ''کێشەکە لە نێوان حکوومەتی عێراق و پەکەکەدایە، دەبێت حکوومەتی عێراق پەکەکە دەربکات لە شنگال و ئەگەر پەکەکە دەرنەکەوێت ئەوە بیانوو دەداتە تورکیا هێرشی بکاتە سەر شنگال، ئەمە کێشەیەکی نێودەوڵەتییە و وڵاتانی دیکەش لەپشت پرسی شنگالن.''

 

کـــــاروان بـــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار