دکتۆر سالار عوسمان پێشوازی کرد لە ( محەممەد عەبدولسەلام ) ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی پیرانی موسلمانان و شاندی یاوەری

لە کۆبۆنەوەیەکدا کە (دکتۆر عەبدوڵڵا وەیسی) سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و جێگرەکەی و (ئەحمەد ئەلزاھیری) کونسوڵی گشتی ئیمارات لە ھەرێمی کوردستان ئامادەبوون، تیشک خرایە، سەر پتەوکردنی پەیوەندی نێوان وەزارەت و ئەنجومەنی پیرانی مسوڵمانان.
ھاوکات تیشک خرایەسەر ڕەوشی ھەرێمی کوردستان، ئەم ھەرێمە وەک چەترێکە بۆ پێکەوەژیانی سەرجەم ئایین و نەتەوەکان، لەگەڵ ئەوەشدا نمونەیەکی جوانی پێکەوەژیان نیشانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوە.
لە کۆتاییدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی و پەیوەندیی بەردەوام کرایەوە.




