کارگێڕی لقی ١٢: بەشێک لە بینای بارەگای لق بەر پرۆژەیەکی حکوومەت دەکەوێ، بۆ بەرژەوەندیی گشتی لێی خۆش دەبین

هەڵەبجە -KDP.info- به‌شێك له بینای لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ڵه‌بجه به‌ر پرۆژه‌یه‌كی ڕێگاوبانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێ و به‌رپرسانی ئه‌و لقه ڕایده‌گه‌یه‌نن کە ئاماده‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێچووی ماددی و مه‌عنه‌ویی زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بده‌ن.
كاوه ڕەسووڵ، كارگێڕی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: ''پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و فراوانكردنی جووتسایدی هه‌ڵه‌بجه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت و سنووری ده‌ستپێكی پرۆژه‌كه له ده‌روازه‌ی شاره‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی له فولكه‌ی مۆنۆمێنته‌وه بۆ فولكه‌ی میترانه، دیاره كۆمه‌ڵێك دووكان و بینا ده‌كه‌ونه به‌ر پرۆژه‌كه كه پێویستیان به ڕووخاندن هه‌یه، چونكه ده‌كه‌ونه سنووری ئه‌و خه‌ریته‌یەی كه بۆ پرۆژه‌كه كێشراوه، یه‌كێك له‌و بینایانه‌ی به‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌وێ به‌شێكی باره‌گای لقی 12ی ئێمه‌یه و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئاگاداریان كردینه‌وه له بابه‌ته‌كه، ئێمه ئاماده‌ییمان ده‌ربڕی و پێمان وایه مادام پرۆژه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و له‌پێناو خه‌ڵكی شاره‌كه‌یه، ئێمه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كین.''
شایانی باسه گوژمه‌ی پاره‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-وه‌زاره‌تی پلاندانه‌وه دابین دەکرێت.
سەلاح جەلال




