٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ بشر ئەلخساونە، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردن تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵڵای شای ئوردنی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی، شوێن و پێگەیەکی تایبەتیان لای شا عەبدوڵلا و شانشینی هاشمیی ئوردنی هەیە .
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیگریی و پشتیوانیی شانشینی ئوردنی کرد بەتایبەتی لە کاتی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان . هەروەها ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵ و کارکردنی شا عەبدوڵلا دەربڕی لە پێناو سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە بوارەکانی کشتوکاڵ و بازرگانی و دەرفەتەکانی سوود وەرگرتنی کوردستان لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئوردن لە بواری تەندروستیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار