٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسییەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نووسینگەی راگه‌یاندنى به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتى دیموكراتى كوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی لێدوانێکی بەڕێز (فازڵ میرانی) بڵاو کردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

دوێنێ رۆژى سێشه‌ممه‌ 17/1/2023، به‌ڕێز به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕیى مه‌كته‌بى سیاسى له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى K24 گوتوویانه‌ كه‌ ئێمه‌ى پارتى كێشه‌مان نییه‌ و كۆ ده‌بینه‌وه‌ و ئه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى بڵێ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

له‌ كه‌ناڵه‌كان پرسیار كرا كه‌ ده‌گوترێ كێشه‌تان هه‌یه‌، له‌ وه‌ڵامدا گوترا ناحه‌زانمان وا ده‌ڵێن، كه‌ مه‌به‌ست له‌ ناحه‌زانمان هه‌میشه‌ ناحه‌زانى كورد و كوردستانه‌، كه‌ به‌داخه‌وه‌ هەندێك تەفسیراتى نه‌رێنى بۆ كراوه‌ كه‌ هیچ ئەسڵ و ئەساسی نییه‌ و به‌ڕێزیان گوتوویانه‌ كێشه‌شمان هه‌بێت چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین، بۆیه‌ ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌مان بڵاو كرده‌وه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار