بە بڕی چوار ملیار دینار پڕۆژە لە بەردەڕەش جێبەجێ دەکرێن

بەردەڕەش-KDP.info- ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک، بەردی بناغە بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە لە سنووری قەزای بەردەڕەش دانرا، کە گوژمەکەیان زیاتر لە چوار ملیار و 585 ملیۆن دینارە.
دکتۆر عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "ئەمڕۆ سەردانی قەزای بەردەڕەشمان کرد و بەردی بناغەمان بۆ کۆمەڵێک پڕۆژە دانا لە سنووری بەردەڕەش و روڤیا و دارەتوو و کەلەک، کە گوژمەکەیان زیاتر لە چوار ملیار و 585 ملیۆن دینارە و بریتین لە پڕۆژەکانی دروستکردنی رێگاوبان و دوو قوتابخانە، کە لە ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 66 ملیار و 345 ملیۆن دینار پڕۆژە لە سنووری بەردەڕەش ئەنجام دراون".
تەتەر گوتیشی: "ئێستا ئێمە قورساییمان خستووەتە سەر قەزا و ناحیە و گوندەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە و گرنگی بە شارە گەورەکانیش دەدەین و هاوسەنگی دروست دەکەین، بۆیە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی پڕۆژەکان و کاروانی ئاوەدانیش بەردەوام دەبێت".
بڵند ئیبراهیم




