٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس لەگەڵ عەبدوڵلا بن عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی برەودان بە وەبەرهێنان و پیشەسازی و کشتوکاڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین، سڵاو و ڕێزی جێنشین و سەرۆک وەزیرانی بەحرەینی شێخ سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. وەزیری پیشەسازی و بازرگانی بەحرەین ئاماژەشی بەوەدا کە بڕیارە لەگەڵ شاندێکی گەورەی بازرگانی، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەکان لەگەڵ شانشینی بەحرەین لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار