٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

22 هەزار تۆن لەگەڵ رێنماییەکانی حکوومەت نەگونجاون و ڕەت کراونەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند، لە ساڵی ڕابردوودا لە دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، ڕێگری لە هاوردەکردنی نزیکەی 22 هەزار تۆن کەلوپەلی جۆراوجۆر کراوە، کە بەشێکی گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناو بردراون.

کامی کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە ساڵی 2022 لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی ساڵ 21 هەزار و 700 تۆن  کەلوپەلی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی  دەروازەی ئیبراهیم خەلیل ڕەت کراونەتەوە و رێگری لە هاوردەکردنیان کراوە، چونکە لەگەڵ رێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەگونجاون، بۆیە ئەو کەلوپەلانە بەشێکی لەنێو بردراون و بەشێکیشیان گەڕێندراونەتەوە.

بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی  نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل گوتیشی، ئەو کەلوپەلانەی کە ڕەت کراونەتەوە و رێگە نەدراوە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێن، لە کەلوپەلی خواردن و تەندروستی و خواردنەوە و ڤێتەرنەری و چاندن و بیناسازی و کەلوپەلی دیکە پێکهاتبوون.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار