٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی بۆ خانەوادەی مەقسود مهاجیر و بێستون حەوێز

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە جیا سەرەخۆشی لە هەریەکە لە خانەوادەی (مەقسود کەریم سەعید مهاجیر) و (بێستون حەوێز مام بەکری قەساب) دەکات.

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی (مەقسود کەریم سەعید مهاجیر)

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول خوالێخۆشبوو (مەقسود کەریم سەعید مهاجیر) باوکی هەڤاڵ و راگەیاندنکاری تێکۆشەری پارتیمان (کەیفی شەمزینی)مان پێگەیشت.

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەر و کوردپەروەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆست و ئاشنایانی  خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و، ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

__________________________

به‌ڕێزان خانەوادەی (بێستون حەوێز مام بەکری قەساب)

 

بەدڵگرانییەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی کەسایەتی دیاری دەڤەری قەڵادزێ و هەڤاڵی دڵسۆز خوالێخۆشبوو (بێستون حەوێز مام بەکری قەساب)مان بیست.

سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەرەکەتان و سەرجەم كه‌سوكار و دۆستانت و هاوکارانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

 

انا للە و انا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار