هاوڕێ مەنسوور به‌گ: چیك پێوەست بە گازی سروشتیی كوردستان بانگھێشتی کردووین

هه‌ولێر-KDP.info- له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوڕێ مەنسوور به‌گ، پرۆفیسۆری زه‌ویناسی، باسی بانگهێشتی خۆی بۆ وڵاتی چێك كرد بۆ به‌ستنی كۆنفرانسێك سه‌باره‌ت به نه‌وت و گازی كوردستان و ڕا و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی وه‌ك زانایه‌كی بواری جیۆلۆجی سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رچاوه‌كانی وزه و كانزای كوردستان و ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی خسته ڕوو.
KDP.info: جه‌نابت به داوه‌تی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی له كۆماری چیك و له‌ژێر چاودێریی Jozef Sikela))، وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانیی چیك بانگهێشت كراوی، قه‌راره 27ی ئه‌م مانگه له پڕاگی پایته‌خت سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌ن لەژێر ناوی "هه‌نارده‌كردنی گازی سروشتیی هه‌رێم بۆ ئەورووپا له نێوان واقع و خه‌یاڵدا" گرنگیی ئه‌م بانگهێشته چییه لای ئێوه؟
هاوڕێ مەنسوور به‌گ: سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره‌ی كۆماری چیك، ئێستا وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئەورووپا خه‌ریكن به‌دوای ده‌رچه‌ی ڕزگاربوون له‌و كێشانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه ڕوبه‌ڕوویان بووەته‌وه له بواری گازی سروشتی، ئه‌وان هه‌میشه توێژینه‌وه‌كانیان پێش بڕیاره‌كانیان ده‌كه‌وێت، بۆیه خه‌ریكن به‌دوای ئه‌و به‌دیلانه‌دا ده‌گەڕێن كه جێگای ڕووسیا بگرێته‌وه بۆیان، بۆیه باسی دابینكردنی گاز ده‌كه‌ن له ئه‌فریقا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست و قه‌ته‌ر، یه‌كێک له ئۆپشنه‌كانیش كوردستانه، كه ئه‌وان به‌باشی له كوردستان ناگه‌ن له‌م بواره‌دا، ئه‌وه ئه‌سڵی بابه‌ته‌كه‌یه، ئه‌وان جاروباره گوێیان له مه‌سه‌له‌ی گازی كوردستان ده‌بێت، به‌ڵام باش پێی ئاشنا نین، لای خۆیشمان زانیارییه‌كی ئه‌وتۆ نییه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و ته‌نها لە لایەنی میدیایییه‌وه تۆزێك باس كراوه و توێژینه‌وه زۆر كه‌مه، لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش تۆزێك سسته له‌وه‌ی كه په‌یامی زانستی ئه‌كادیمی ڕووپێوی جیۆلۆجی هه‌بێ و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش یه‌ده‌گی گازی سروشتی بخاته ڕوو بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره جیهانییه‌كان، ئه‌مه له وڵاتان مه‌ر‌جی سه‌ره‌كییه گه‌ر وڵاتێك بیهه‌وێ بێته وڵاتی تۆ به‌رهه‌مهێنان بكات و سامانی خۆی تێدا بخاته گه‌ڕ، پێوستی به داتایه، پێویستی به به‌رچاوڕوونییه، ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی چیك به ده‌ستپێشخه‌ریی خۆیان، منیان بانگهێشت كردووه، بۆ ئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه كه من زانای بواری جیۆلۆجیم و شاره‌زای بواری وزه و جیۆپۆلیتیك و جیۆپۆلیتکی وزه‌م و، بۆ ئه‌م پرسانه قسه‌ی خۆم هه‌یه و توێژنه‌وه‌ی زۆرم هه‌بووه به زمانی ئینگلیزی و دیاره كه ئه‌و توێژینه‌وانه گه‌یشوونه‌ته شوێنی خۆی، بۆیه ئه‌وان داوایان كردووه كه ڕۆژێك میوانیان بم و له‌گه‌ڵیان بمێنمه‌وه و سیمینارێك پێشكه‌ش بكه‌م له‌سه‌ر گازی سروشتیی كوردستان، كه كوردستان چه‌ند گازی هه‌یه و كێشه‌كانی چین؟ ئایا كوردستان ده‌رفه‌ت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه گازی سروشتی به‌ره‌و توركیا و ئەورووپا به‌ڕێ بكات؟ ڕه‌نگه 45 خوله‌ك تا كاتژمێرێك قسه‌كردن بێت و دواتر ببێته گفتوگۆ و ده‌بێ پرسیاری ئاماده‌بووان وه‌ڵام بده‌مه‌وه، ئه‌مه‌ش به چاودێریی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازیی كۆماری چیكه و به ده‌ستپێشخه‌ریی خۆیان بووه و منیان ده‌عوه‌ت كردووه تا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م، دیاره ئێستا وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئەورووپا زۆر خه‌ریكی ئه‌وه‌ن به‌رچاوڕوونی دروست بكه‌ن له به‌رده‌م سیاسه‌تمه‌داره‌كانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بده‌ن بۆ ڕزگاربوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌یەی بۆیان هاتووه‌ته ئاراوه.
KDP.info: سه‌باره‌ت به دۆخی وه‌به‌رهێنان و توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجی و پێدانی مه‌عریفه و ناسیاریی دروست له‌سه‌ر ناوچه‌ی تری نه‌وتیی كوردستان، ڕای ئێوه چییه؟
هاوڕێ مەنسوور به‌گ: له كوردستان سێ ته‌وه‌رەی زۆر گرنگ هه‌یه كه له بواری زه‌ویناسی پێویستمان به توێژینه‌وه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێویستمان به دابینكردنی فه‌ن و ته‌كنیك و دابینكردنی پاره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی گه‌وره ده‌ست پێ بكه‌ین له بواری نه‌وت و گازدا، چونكه به‌داخه‌وه ئێمه زۆر له دواوه‌ین له‌وه‌دا كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ڕوونمان نییه له‌سه‌ر نه‌وتی كوردستان، ئێوه ئاگادار بوون كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌و باسه هاته ئاراوه كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان له 400 هه‌زار به‌رمیله‌وه هاته خواره‌وه بۆ 3960٠0 و ئه‌وه‌ش زه‌نگی مه‌ترسییه و ئه‌وه‌ی من بزانم له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نیزیكه‌ی 10% كه‌می كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاری نوێ نه‌كراوه له بواری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و ته‌نها پشتمان به‌و كێڵگه كۆنانه به‌ستووه كه له ماوه‌ی 10 بۆ 15 ساڵی ڕابردوو دۆزراونه‌ته‌وه، هه‌ست ناكه‌م زۆر به چالاكی خه‌ریكی وه‌به‌رهێنان بین، ته‌بعه‌ن هۆكاریش هه‌یه وه‌ك شه‌ڕی داعش و په‌تای كۆرۆنا كه بوونه به‌ربه‌ست له‌م بواره‌دا، بابه‌تێكی تریش كه جێگای داخه ئه‌وه‌یه كۆمپانیاكانیش كه سه‌ره‌تا هاتن بۆ كوردستان شوێنه باشه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت كه له ڕووی زه‌ویناسییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ك به‌رچاوڕوونی هه‌یه و ناوچه ئاسانه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان ده‌ستی پێ كرد، له هه‌موو ناوچه‌یه‌كی جیهان هه‌میشه ناوچه‌ی ئاسان هه‌یه كه به‌ڵگه جیۆلۆجییه‌كان ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ناوچه سه‌خت و عاسییه‌كان پێویستت به توێژینه‌وه‌ی چڕوپڕه، چونكه ئاڵۆزن و پێویسته مه‌عریفه و تێگه‌یتشنی له‌سه‌ر دروست بكه‌یت تاوه‌كوو كۆمپانیاكان تێبگه‌یه‌نی كه لێره‌ش ده‌توانرێ وه‌به‌رهێنان بكرێ، واته كۆمپانیامان پێوستیان به به‌رچاوڕوونی هه‌یه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به بودجه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلارییه، بۆیه ده‌بێ توێژینه‌وه‌ی وردی زه‌ویناسی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی هه‌بێ بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌سه‌ر شوێنه‌كه.
KDP.info : به ڕای جه‌نابت له ته‌نیشت ڕۆڵی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان پێوستیمان به چ ده‌زگایه‌كی كاری و توێژینه‌وه‌ی تر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه وردبینیی داتایی و مه‌عریفی بكات؟
هاوڕێ مەنسوور به‌گ: له ڕاستیدا هه‌تا ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕۆڵێكی ته‌شغیلیی فه‌ننی هه‌یه له چاودێریكردنی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و گازدا، به‌ڵام هه‌تاوه‌كوو ئێستا ئێمه له كوردستان ده‌زگایه‌ك، یان دایره‌یه‌كی تایبه‌تیمان نییه وه‌كوو فه‌رمانگه‌ی ڕووپێویی زه‌ویناسی كه له وڵاتان زۆر جێگای گرنگیپێدانن، بۆ نموونه، یه‌كێك له هه‌ره گرنگترین دایره‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانگه‌ی ڕووپێویی زه‌ویناسیی ئه‌مه‌ریكییه كه هه‌ر ئه‌ویش گوتوویه‌تی كوردستان خاوه‌نی 45 ملیار به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته، له ڕاستیدا ئێمه وه‌دوای كه‌وتین و دواتر توێژیینه‌وه‌كانیش ده‌ریان خست كه له ڕاستیدا نه‌خێر ئێمه ڕه‌نگه دوو تا چوار ملیار به‌رمیل نه‌وتمان هه‌یه وه‌ك یه‌ده‌گ و ئه‌وه‌ش ده‌قیق نییه، بۆیه هه‌م حكوومه‌تی هه‌رێم و هه‌م خه‌ڵك پێوسته بەرچاوڕوونییان هه‌بێت كه ئایا ناو ناخی خاكی كوردستان له ڕووی زه‌ویناسییه‌وه چی تێدایه؟ ئایا ناوچه‌ی دیكه هه‌یه جگه له‌و ناوچانه‌ی ئیستا نه‌وتی تێدا ده‌رده‌هێنرێ و كۆمپانیاكان نا‌وێرن خۆیانی لێ بده‌ن؟ ئا لێره‌دایه كه گرنگیی توێژینه‌وه‌ی زانستی و پێرفێكت ده‌رده‌كه‌وێت كه تۆ لە بەرچاوڕوونیت، ئه‌وكات كۆمپانیاكان هانده‌ریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كاری گه‌شه‌پێدان له‌و بواره‌دا بكه‌ن، كۆمپانیاكان هه‌تا سه‌ره‌داوێك نه‌بێ نایه‌نه وڵاتان و بۆیه پێوستمان به‌وه هه‌یه ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه بده‌ین، له ناوچه ئارامه‌كانی جیهان كۆمپانیاكان خۆیان ده‌چن زۆر جار سه‌ره‌داو دروست ده‌كه‌ن، به‌ڵام كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌ستێوه‌رده‌ری ده‌ره‌كی هه‌یه له عێراقدا، ڕه‌نگه نه‌یه‌ن به‌ئاسانی بۆخۆیان سه‌رەداو دروست بكه‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و كاره خۆمان بیكه‌ین و ڕووپێویی و توێژینه‌وه‌ی زۆر زانستی بكه‌ین به ستانداردێكی جیهانی و زانكۆكان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و كار بكه‌ن، ئه‌مه بۆ گازی سروشتییش هه‌ر وایه، كێڵگه‌ی گازیشمان وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆرمۆر، له سه‌رده‌می به‌عسه‌وه زانراوه كه گازی تێدایه، له ناوچه‌ی بنه‌باوی وێستمیرانیش كه گاز هه‌یه، ئه‌وانه‌ش به ڕێكه‌وت دۆزراونه‌ته‌وه، ئه‌وانەی دۆزیویانه‌ته‌وه كۆمپانیای نه‌وت بوون بۆ نه‌وت گه‌ڕاون و ئه‌و كێڵگانه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئێمه پێوستمان به هێنانی هه‌ندێك كۆمپانیا هه‌یه، بێنه كوردستان كه تایبه‌تمه‌ندن به گازی سروشتی و ئه‌مه‌ش ده‌بێت له ڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و حكوومه‌ته‌وه بێت و ده‌بێت خۆمان هیممه‌ت بكه‌ین، ئێمه ئاگادارین كه چ هاوكارییه‌ك پێشكه‌شی كۆمپانیاكان ده‌كرێ له ئه‌بووزه‌بی و ئیمارات و قه‌ته‌ر و سعوودیه، یانی له‌شكرێك له زانا و پرۆفیسۆره‌كان هه‌موو خه‌ریكی سازكردنی مه‌عریفه‌ن، ئه‌مانه توێژینه‌وه‌ی ئاسایی نین، ته‌نها بۆ ئه‌وه بێت كابرا له‌قه‌بی پرۆفیسۆری پێ بدرێت و به‌س، بۆیه ئێمه پێوستمان به هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی گرنگ و به‌سته‌ڵه‌كشكێنه كه كۆمپانیاكان ڕابكێشێته كوردستان.
KDP.info: ڕای به‌ڕێزتان سه‌باره‌ت به بابه‌تی كانزاكان و ئه‌و زانیاری و داتایانه‌ی هه‌یه چییه و چۆنه؟
هاوڕێ مەنسوور به‌گ: له گاز و نه‌وت گرنگتر كانزاكانه كه تا ئێستا هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ی كرچوكاڵ و ناڕێكخراو كراوه لێرە و له‌وێ و، هه‌ندێ كه‌س پێی بوونه‌ته دكتۆرا و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر و پرۆفیسۆر و له‌قه‌بی زانستی‌یان وه‌رگرتووه، هه‌تاوه‌كوو ئیستا ئێمه به تێروته‌سه‌لی نازانین له كانزاكان چیمان هه‌یه و نییه و بڕه‌كه‌شیان چه‌نده، بۆیه پێویسته له بواری كانزاكانیش كار بكه‌ین و توێژینه‌وه بكه‌ین، به‌تایبه‌تی پێویستمان به دروستكردنی ئه‌تڵه‌س و نه‌خشه‌ی پێشكه‌وتوو هه‌یه كه زۆر به دیقه‌ته‌وه ناوچه‌كانی كوردستان له ڕووی كانزا و خاوه‌كانه‌وه پۆلێن بكات و ده‌توانرێ چۆن به‌كار بهێنرێن، هه‌روه‌ها پێویسته یاسای بۆ ده‌ركرێ، به‌داخه‌وه ده‌بینین یاسای نه‌وت و گاز له 2007 ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌تاكوو ئێستا له ڕووی كردارییه‌وه به‌شی زۆری یاسای نه‌وت و گاز جێبه‌جێ نه‌كراوه، ناوی دروستكردنی كۆمپانیای جۆراوجۆریش هات كه گۆیا دروست ده‌كرێن، ئه‌وانه هه‌ر قسه بوون و نه‌بوونه كردار و زۆر جاریش به زه‌ره‌ر بۆمان شكانه‌وه كه به‌و ئاخرییه حكوومه‌تی عێراق هاتبوو كۆماپانیایه‌كمان بۆ دانێ، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر بهاتبایه و به‌پێی قانوونی 2007 كۆمپانیایه‌كی نیشتمانیمان دابمه‌زراندایه وه‌ك چۆن فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و هه‌ولێرمان كرده ئه‌مری واقع له‌سه‌ر به‌غدا و ناچارمان كردن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن به هه‌مان شێوه‌یش بۆ كۆمانیاكان بیانكه‌ینه ئه‌مری واقع، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێمان نه‌كرد، ئیستاش بۆ كانزاكان پێوستمان به توێژینه‌وه و فه‌ن و زانیارییه، ئیستا له كوردستان پێنج ده‌فته‌ر دۆلارت بۆ كۆ نابێته‌وه بتوانی ئه‌تڵه‌سێكی سه‌رتاسه‌ریی پێشكه‌وتوو دروست بكه‌یت كه به‌وردی باسی دابه‌شبوونی كانزا و خاوه‌كانی تێدا بكه‌یت، من زانیاریم هه‌یه و ڕاپۆرتم به ده‌ست گه‌یشتووه له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كۆمپانیا هه‌ن ئیشیان له‌سه‌ر كوردستان كردووه و خۆیان ئاماده كردووه كه ئه‌گه‌ر یاساكه جێبه‌جێ بێت، بێنه كوردستان بۆ سه‌رمایه‌گوزاری و ئه‌وان ئاماده‌كارییان زیاتر هه‌یه له خۆمان، دیاره كێشه‌یه‌كی تریشمان هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه خه‌ڵكی پسپۆڕ و ته‌كنیكی زۆر باشمان پێ نه‌گه‌یاندووه و زۆر جار پێوسته له‌گه‌ڵ شانده‌كان بۆ به‌غداد خه‌ڵكی ته‌واو پسپۆڕ هه‌بێت له بواری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان و ده‌بێت تیم دروست ببێت و بابه‌ته‌كه به ته‌واوی دامه‌زراوه‌یی بێت.
KDP.info: باسی كانزاكان و نه‌وتمان كرد، بابه‌تی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی شاده‌ماری ژیانن، بۆچوونی ئێوه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئیداره‌دانی ئا‌و و پرسی ژینگه چییه؟
هاوڕێ مەنسوور به‌گ: سێهه‌م بابه‌ت كه زۆر گرنگه به‌لامه‌وه كه له چوارچێوه‌ی ژینگه‌شدا ده‌توانین بیگونجێنین ئه‌وه‌یه كه، ئێمه زۆر باسی بابه‌تی ئا‌و ده‌كه‌ین و مه‌سه‌له‌ی به‌نداوه‌كانیش زۆری له‌سه‌ر دواوین، به‌ڵام بڕوام پێ بكه‌ن كه‌مترین توێژیینه‌وه له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌ویی كوردستان هه‌یه، له‌ژێر ئه‌م خاكی كوردستانه‌دا له قووڵایی دوو كیلۆمه‌تر لەژێر زه‌ویدا كۆمپانیای نه‌وت هه‌یه ئاوی ژێرزه‌ویی دیتووەته‌وه، ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه له دنیادا، به شێوه‌یه‌كی گشتی له قووڵاییی ده‌یان مه‌تر خه‌ڵك ئا‌و ده‌دۆزێته‌وه لەژێر زه‌وی، ئه‌م بابه‌ته ئه‌و پرسیاره ده‌خاته به‌رده‌ممان، ئایا ئێمه چه‌نده دڵنیاین له ڕووی زانستییه‌وه له ئاوی ژێرزه‌ویی كوردستان؟ ئێمه پێویستیی زۆرمان هه‌یه به توێژینه‌وه‌ی زه‌ویناسی له‌سه‌ر كانه‌كانی ئا‌و، بابه‌تێك هه‌یه زۆر گرنگه، ئێمه له كاتی ده‌رهێنانی نه‌وتدا ده‌بێ سه‌رچاوه ژێرزه‌وینییه‌كانی ئا‌و بپارێزین و له كاتی لێدانی بیری نه‌وت ڕێگه نه‌ده‌ین و چاودێریی كۆمپانیاكان بكه‌ین كه هیچ مادده‌یه‌كی ژه‌هراوی به‌كار نه‌هێنرێ و تێكه‌ڵی ئاوی ژێرزه‌ویی كوردستان نه‌بێ، وڵاتان ڕووپێوی لیتر به لیتری ئاوی خۆیان كردووه كه چه‌نده‌یان هه‌یه و چه‌ندی به‌كار دێنن و چه‌ندی ساڵانه دێته‌وه جێ.
له چوارچێوه‌ی ژینگه‌ش پێوسته هه‌رێمی كوردستان گرنگیی تایبه‌تی بدات به پرسی ژینگه، ئیستا له دنیادا وای لێ هاتووه ئه‌گه‌ر پرسی ژینگه گرنگیی پێ نه‌درێت ده‌بێته عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره، وه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی پێشێل بكرێ عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ وڵات و حكوومه‌ته‌كه و خه‌ڵكه‌كه‌ی، ئێمه ده‌یان كۆمپانیامان هه‌یه له كوردستان له بواری نه‌وتدا، بۆیه كوردستانیش ده‌بێت ڕۆڵی خۆی هه‌بێت له پرۆسەی پارێزگاریكردن له ژینگه، ئێستا له وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكا و ئۆسترالیا كار ده‌كرێ و توێژینه‌وه ده‌كرێ كه گازی CO2 له كاتی به‌رهه‌مێنان و پاڵاوتنی نه‌وتدا كاپچه‌ر ده‌كرێت و ده‌خرێته‌وه ژێر خاك كه هه‌ندێك جار بۆ پاڵپێوه‌نان و ده‌رهێنانی زیاتری نه‌وت كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ، بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به ژینگه و ئه‌تمۆسفێر نه‌بێ و نه‌بێته به‌شێك له خێراكردنی گه‌رمبوونی زه‌وی، ده‌یخه‌نه ژێر خاك، ئه‌و جۆره كار و توێژینه‌وانه زۆر گرنگه بۆ پرۆسه‌ی حوكمڕانی، بۆ ئه‌وه‌ی سیمایه‌كی جوان ببه‌خشێ به هه‌رێم له به‌رامبه‌ر مەحافیلی ده‌ولی بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه كوردستان گرنگی ده‌دات به‌وه‌ی كه گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له‌ژێر خاك بشارێته‌وه، ئه‌مه گرنگه هیچ نه‌بێ توێژینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێ، ئێمه هه‌ندێك جار بیری نه‌وتمان لێ داون، بیره‌كان وشكن، ئایا به كه‌لكی ئه‌وه دێن گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنیان تیا هه‌ڵگرین؟ كوردستانیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌یه، هه‌ندێك له‌و دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه‌ی به‌و هۆیه‌وه دروست ده‌بێت ده‌كرێ كار بكات بۆ شاردنه‌وه‌ی له‌ژێر خاك بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له‌و سیسته‌مه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كار ده‌كات بۆ پاراستنی ژینگه.
ئه‌مانه‌ی باسمان كردن چه‌ند بیرۆكه‌یه‌كن بۆ توێژنه‌وه له كوردستان و پێوسته به‌رده‌وام و به‌چڕی و زانستیانه توێژینه‌وه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر بكرێ بۆ گه‌شه‌پێدانی ئابووری و كوردستان به‌شدارێكی دروستی پرۆسه‌ی به‌رهه‌مێنانی وزه بێت له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا.
دیمانه: سه‌ڵاح جه‌لال




