٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کۆبووەوە

سەرچاوە: KDP.info

داڤۆس-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 1/17 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بە دیجیتەلکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا کرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار