٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێگری پارێزگار بۆ KDP: دەست بە هەنگاوی کرداری ده‌کەین

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- جێگری پارێزگاری مووسڵ ئاشکرای کرد، دوای دەرچوونی بڕیاری تاپۆکردنی خانووەکانی شنگال لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە، لە ئێستادا فەرمانی دەستپێکردنی تاپۆکردنەکەمان بەدەست گەیشتووە و پرۆسەکە دەست پێدەکات. قایمقامی شنگالیش دەڵێت، نزیکەی 15 هەزار خانوو تاپۆ دەکرێن.

جێگری پارێزگاری مووسڵ، رەفعەت سمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاپۆکردنی خانووەکانی شنگال، لە ئێستادا لە ئەنجومەنی وەزیران نووسراومان بۆ کراوە، کە دەست بە هەنگاوی کرداری بکەین بۆ ئەوەی خانووەکان تاپۆ بکرێن، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەک لە  فەرمانگەی تاپۆ و شارەوانی و پارێزگا و خانووبەرە پێکهاتووە، کە ئەو لیژنەیە سەرپەرشتیی تاپۆکردنی خانووەکان دەکات و رێنماییش هاتووە کە تەنها ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن کە لە ساڵی 1974 دروست کراون.

لای خۆشیەوە، قایمقامی قەزای شنگال بە وەکالەت، نایف سەیدۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەو خانووانە لە ساڵی 1974ـەوە دروست کراون و تاوەکو ئێستاش تاپۆ نەکراون لەسەر ئەو خەڵکە کە 49 ساڵ تێپەر دەبێت ئینجا بۆیان تاپۆ دەکرێت و بەشێک لەو خەڵکە لە ژیانیشدا نەماون، بۆیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە کە ئەو خانووە لەسەر ناوی کامە ئەندامی خێزان تاپۆ بکرێت، بڕیارە لەسەر ناوی ئەو ئەندامە تاپۆ بکرێت کە لە ئێستادا لەناو خانووەکە دەژیت، ئەگەر نا گرفت دروست دەبوو.

سەیدۆ گوتیشی، ژمارەی خانووەکان زۆرن لە شنگال بە گشتی و بە دەرچوونی ئەو بڕیارە نزیکەی 15 هەزار خانوو تاپۆ دەکرێن، کە ئەو کارەش لە رێگەی ئیدارەی شەرعیی شنگال دەبێت کە ئێمەین نەک ئەو ئیدارە ناشەرعییەی لە شنگال هەیە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار