سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكى كۆبووه‌وه

ئیمشه‌و دووشه‌ممه 2023/1/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به یاوه‌ریى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به‌ڕێز ئامۆس هۆكستاین، نێرده‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا بۆ ژێرخانى جیهانى و ئاسایشى وزه و خاتوو ئالینا ڕۆنانۆوسكى، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانى عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى یه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.
به‌ڕێز مه‌كگورك به‌رده‌وامیى پشتیوانیى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و فیدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه و له‌مباره‌یه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ئاماده‌یه.
گرنگیی پێکه‌وه‌کارکردن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، كه ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى هه‌ردوولا ئاماده‌ى بوون.




