عه‌لی حسێن: خه‌ڵكی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رین خاوه‌نی خه‌بات و قوربانیی زۆرن و پێویسته به‌رده‌وام خزمه‌ت بكرێن
__2023_01_16_h18m25s46__HK.jpg)
سلێمانی -KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان به ڕوئیایه‌كی نوێ و به‌رنامه‌یه‌كی نوێوه ده‌یه‌وێت له ده‌ڤه‌ری سلێمانی جگه له نوێكردنه‌وه‌ی كاری ڕێكخستنه‌كانی خۆی، په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌رین نوێ بكاته‌وه.
عه‌لی حسێن، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-راپه‌رینی پارتی دیموكراتی كوردستان، له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ لقی 21ی پارتی و له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 14ی پارتیمان و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان، كاره‌كان دابه‌ش كراوه و بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی به من سپێردراوه له مه‌كته‌بی ڕێكخستنی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه-راپه‌رین، به‌پێی ڕێنمایییەکان، به‌رنامه‌مان هه‌یه كه سه‌ردانی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی پارتی بكه‌ین له سنووره‌كه، به‌تایبه‌تی له لقه‌كان و كادیرانی ئۆرگانه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لقه‌كان ده‌بینین و به‌رنامه‌ی كاریی ئێمه له بواری ڕێكخستن، له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری پارتی و خه‌ڵك به‌گشتی و هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ ئیداره و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌یە و له كۆبوونه‌وه‌كاندا باس ده‌كرێن، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕۆڵێكی ئیجابیمان هه‌بێ و پردی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروستی نێوان سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ری ده‌ڤه‌ره‌كه بین، هه‌مووان ده‌زانین كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی و ڕاپه‌رین، خه‌ڵكێكی خاوه‌ن خه‌بات و قوربانیی زۆرن له‌پێناو كوردایه‌تی و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین پردی په‌یوه‌ندی بین له نێوان خه‌ڵك و سه‌ركردایه‌تیی پارتیمان و هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چ له ئاستی لۆكاڵی و چ له ئاستی به‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت بتوانێت زیاتر خزمه‌تی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بكات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێوستیمان به كاری هه‌مه‌لایه‌ن و هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌ن و پێشنیاری جۆراوجۆر هه‌یه تاوه‌كوو به‌رچاوڕوون بین له‌وه‌ی كه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی هه‌ر ناوچه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
عه‌لی حوسێن گوتیشی: ئێمه له‌م ماوه كه‌مه‌دا كه هاتووینه ئه‌م سنووره بۆ جێبه‌جێكرنی ئه‌و ئه‌ركه‌ی پێمان ئه‌سپێردراوه، به خۆشییه‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی دڵسۆزی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌كانی شاخ و خه‌ڵكی بێلایه‌ن و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانیشەوە پێشوازییه‌كی باشمان لێ كراوه وبه‌و بۆنه‌یه‌وه زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین، ئه‌و خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره ئومێدیان به پارتی هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای كۆنگره و خۆنوێكردنه‌وه‌ی حزب، كه هیوادارین بتوانین ڕۆڵێكی ئه‌رێنیمان هه‌بێت، هه‌م له به‌رنامه‌ی حزبدا و هه‌م له ڕووی هاوئاهه‌نگیی نوێمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانین خزمه‌تی ئه‌م سنووره بكەین، خه‌ڵك هیوایه‌كی تازه‌ی هه‌یه كه له دوای كۆنگره هه‌م له ڕووی ڕێكخستنه‌وه دۆخی پارتی له سنووره‌كه باشتر بكرێت و هه‌م دۆخی خزمه‌تگوزاریی سنووره‌كه باشتر بكرێت له ڕێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، بۆیه ئێمه هه‌وڵێكی جددی دەده‌ین تا ببینه پردی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و باشی نێوان سه‌ركردایه‌تی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان باشتر ده‌كه‌ین و هاوكارێكی باشی حكوومه‌ت ده‌بین بۆ پتر خزمه‌تكردنی سنووره‌كه.
سەلاح جەلال




