عەبدوڵڵا حاجی مه‌حموود: سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌نجه‌ی له‌سه‌ر برینه‌كان داناوه
__2023_01_16_h17m39s47__HK.jpg)
هەولێر -KDP.info- وه‌زیری شه‌هیدان له كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر پرسی كابینه‌ی حكوومه‌ت و ده‌شڵێت: ''ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تداری له هه‌موو شت به‌هێزتره، قۆناغی شەڕی ناوخۆ و گرفته‌كانی ناوخۆ تێ په‌ڕیون، ئێستا گرفت هه‌یه، به‌ڵام قابیلی چاره‌سه‌ره.''
KDP.info: ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆچی له‌م كاته‌دا بڵاو كرایه‌وه و ئه‌و گرفتانه چین ڕووبەڕووی حكوومه‌ت ده‌بنەوە؟
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود: كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووبەڕووی زۆر ئاڵنگاری بووه‌وه، له‌وانه پاشماوه‌ی گرفته‌كانی شەڕی داعش و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قه‌یرانی دارایی و بابه‌تی كۆرۆنا كه گیروگرفتی زۆر بوون، به‌ڵام خۆشبه‌خانه به ئیداره‌دانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره‌كان توانیمان ڕووبەڕووی ئه‌و ته‌حه‌دیانه ببینه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌تی كاری خۆی و به‌پێی ئەو تایبه‌تمه‌ندییەی هه‌یه‌تی قۆناغی باشی بڕیوه، ئه‌و گوتارەی سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوێنێ بڵاوی كرده‌وه ده‌ربری کۆمەڵێك گیروگرفته هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت و ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه بۆ ڕای گشتی، چونكه کۆمەڵێك فشاری له‌سه‌ره، کۆمەڵێك ڕای جیاواز هه‌بووه له سۆشیال‌میدیا، ئه‌ویش به‌نیه‌تی باش ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ڕای خۆی له‌سه‌ر گرفته‌كانی خسته ڕوو، پێم خۆش نه‌بوو بابه‌ته‌كان له ڕاگه‌یاندن قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌رۆكی حكوومه‌ت دانی به خۆیدا گرت و وا پێویست بوو كه ئه‌و ڕوونكردنه‌وه بدات و هه‌ركه‌سێكی دیكه بوایه هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كرد.
KDP.info: ئێوه چۆن به یه‌ك تیمی كار ده‌كه‌ن، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان وه‌زیره‌كان ده‌كرێت؟
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود: هیچ جیاوازی له نێوان تیم و كابینه‌ی نییه سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگیره‌كه‌ی كابینه‌كه‌ی توانیویانه موماره‌سه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن هیچ جیاوازییه‌ك نه‌كراوه و هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نه‌كراوه، شتێكم هه‌ست پێ نه‌كردووه جیاوازی بكرێت له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و كاتی خۆی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆچوونی ئه‌وه بوو حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی بێت له ڕووی كارگێڕی و دارایی و مه‌ركه‌زی بێت و دابه‌ش بكرێت به‌سه‌ر پارێزگاكاندا، دواتر پێشنیاری لامه‌ركه‌زی كرا، ئه‌وه‌ش گۆڕا و داوایان كرد دووباره مه‌ركه‌زی بێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی: ئه‌گه‌ر بۆ كارگێڕی لامه‌ركه‌زی بێت بۆ داهاتیش ده‌بێت لامه‌ركه‌زی بێت. به پێچه‌وانه‌شه‌وه سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و بانگه‌شه‌ی شەڕی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش به مەبە‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئاگادار بن گرفته‌كان چین و بابه‌تی گرفته‌كان كه‌وتبووه سۆشیال‌میدیا و تیمی یه‌كێتی به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ده‌كرد، بۆیه پێویست بوو كاك مه‌سرور بارزانی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه بڵاو بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه هه‌نگاو بنرێت و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.''
KDP.info: یه‌كێك له گرفته‌كان له به‌رده‌م كابینه‌ی كاك مه‌سرور بارزانی پرسی داهاتی كوردستانه كه به یه‌كسانی كۆ ناكرێته‌وه و ناگه‌ڕێته‌وه بۆ حكوومه‌ت، گرنگه ئه‌م خاڵه له‌به‌رچاو بگیرێت و ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت؟
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود: خۆی ڕاسپارده‌یه‌ك هه‌بوو كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ ڕاسپێردران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌وه‌ی هێز بچێت بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كان و داهات كۆ بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرا و دوو جار فه‌رمان له سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌ته‌وه ده‌رچووه، به‌س جێبه‌جێ نه‌كرا و هه‌ڕه‌شه‌ی شەڕی ناوخۆ كرا، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جێبه‌جێ بكرێت، بۆیه ده‌كرێت ئه‌مه بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كابینه‌یه‌كه ده‌رفه‌تێك بدۆزنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و گرنگه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بێت، حكوومه‌ت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، هه‌نگاوی باشی ناوه و ته‌حه‌دیی باشی بڕیوه، ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه و خه‌ڵك ئاگادار كراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی گرفته‌كان چین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌و گرفتانه پێشووتر هه‌بوون، به‌س چاره‌سه‌ر نه‌كران، ئێستا هاتووه‌ته‌وه پێشه‌وه، خۆ ده‌بچێت چاره‌سه‌ریان بۆ دۆزرێته‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت په‌نجه‌ی له‌سه‌ر برینه‌كان داناوه و كه‌سی تۆمه‌تبار نه‌كردووه.
KDP.info: ئیراده‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ گرفته‌كان چۆن ده‌بینی؟
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود: ئیراده‌ی ده‌وڵه‌تداری له هه‌موو شت به‌هێزتره، قۆناغی شەڕی ناوخۆ و گرفته‌كانی ناوخۆ تێ په‌ڕیون، ئێستا گرفت هه‌یه، به‌ڵام قابیلی چاره‌سه‌ره و سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌ركی ئه‌خلاقی و یاسایی له‌سه‌ر شانه، له په‌رله‌مان و له به‌رده‌م خه‌ڵك و خوا سوێندی خواردووه، بۆیه ئه‌و گرفتانه كه هه‌یه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن و ڕێگای گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌بێت هه‌نگاو بنرێت بۆ باشتركردنی ئه‌وه‌ی ئێستا، ئومێده‌وارین واز لە ڕاگه‌یه‌نراو و شەڕی ڕاگه‌یاندن بهێنرێت و له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گرفته‌كان باس بكرێت و له‌وێ چاره‌سه‌ری بكرێت، به‌داخه‌وه نه‌ده‌بوو گرفته‌كانی حكوومه‌ت بێته ده‌ره‌وه، ده‌كرا له ناوه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت، هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان گرفتی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام وه‌ك تیمی دیاریكراو نه‌بووه له‌ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نیگه‌رانی هه‌بێت، له ئاستی وه‌زیر و وه‌زاره‌ت ڕه‌نگه گرفت هه‌بووبێت، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته‌وه تیم.''
KDP.info: لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی ناو حكوومه‌ت چۆن كارنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود: كاتێك كارنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت ڕاگه‌یه‌نراوه هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له حكوومه‌ت پابه‌ند بوون پێوه‌ی، بۆیه ده‌بێت ئێستا هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به كارنامه‌ی كابینه‌كه‌وه، گیروگرفت هه‌یه ئاساییه، به‌ڵام ناكرێت به دوو ئاراسته كار بكرێت، له لایه‌ك له‌گه‌ڵ كارنامه بیت و له لایه‌كی دیكەوە له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن،ده‌بێت ئێستا هه‌نگاوی كرداری بنرێت بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كان و ده‌بێت كوتله سیاسییه‌كان و به‌شداربوانی حكوومه‌ت پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه ئێستا هه‌یه.




