٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانى، پێشوازى له‌ د. فه‌ریاد فازیڵ عومه‌ر ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/1/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز د. فه‌ریاد فازیڵ عومه‌ر، سه‌رۆكى ئینستیتووتی خوێندنی ‏كوردیی بەرلین كرد كه‌ كۆتاییى ساڵى ڕابردوو، خەڵاتی لێهاتووییی سەرکۆماری ‏ئەڵمانیاى پێ به‌خشراوه‌.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى له‌ د. فه‌ریاد فازیڵ عومه‌ر‌، دووپاتى كرده‌وه‌ به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ ڕه‌نج و خزمه‌تى ئه‌و كوردانه‌ى ‏هه‌نده‌ران ده‌ڕوانن كه‌ له‌ هه‌ر بوارێكدا بێت، جێپه‌نجه‌یان دیاره‌ و مایه‌ى شانازیى ‏كوردستانن. هه‌روه‌ها خزمه‌تى به‌ڕێزیانى له‌ بوارى ئه‌كادیمى و زمان و ئه‌ده‌ب و ‏كولتوورى كوردیدا به‌زر نرخاند و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.‏

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز د. فه‌ریاد فازیڵ عومه‌ر، خۆشحاڵى و پێزانینى بۆ پێشوازى و ‏دیدارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رده‌وامى له‌سه‌ر كار و ‏خزمه‌تى ئه‌كادیمى و بره‌ودان به‌ زمان و كولتوورى كوردى كرده‌وه‌.‏
 

هەواڵی پەیوەندیدار