دزەیی بۆ KDP: ئەمڕۆ برێت مەکگۆرک بە سەردانێکی فەرمی دهگاتە هەرێمی کوردستان

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ رێکخەری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.
سەفین دزەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە رێکخەری کۆشکی سپی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا (برێت مەکگۆرک) بە سەردانێکی فەرمی بگاتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا کۆببێتەوە.
دزەیی گوتیشی، لەمیانەی سەردانەکەیدا (برێت مەکگۆرک) سەرەتا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کۆدەبێتەوە.
بڵند ئیبراهیم




