سبەینێ چەند پڕۆژەیەک لەم شوێنە جێبەجێ دەکرێن
__2023_01_15_h19m54s10__HK.jpg)
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە بە وەکالەت دەڵێ، سبەینێ دەست بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەک دەکەن.
رێکان حوسێن سەرۆکی شارەوانی شەقڵاوە بە وەکالەت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، کە سبەینێ دوو شەممە، دەست بە جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی گرینگ لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، کە پڕۆژەکان بریتین لە چاککردنی شۆستە و دروستکردنی ئاوەڕۆ لە شەقامی سەرەکی سورک و سەرمەیدان، کە تێچووەکەیان سێ سەد و سی و شەش ملیۆن دینارە.
خێڵان بەختیار




