به‌همه‌ن كاكه عه‌بدڵا: پڕۆژه‌یاسای كار له ئه‌وله‌ویه‌تی وه‌رزی نوێی یاسادانانی په‌رله‌ماندا ده‌بێت

هەولێر -KDP.info- پڕۆژه‌یاسای كار له به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستاندایه و له وه‌رزی نوێی یاساداناندا هاوكات له‌گه‌ڵ چه‌ند پڕۆژه‌یاسایه‌كی تر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌نگی پێ ده‌درێت.
به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''خولی نوێی یاسادانان له په‌رله‌مانی كوردستان مانگێك زیاتری ماوه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یەدا كار ده‌كرێت بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاساكان و یه‌ك له‌وان پڕۆژه‌یاسای كاره كه له به‌رده‌ستمانه و ته‌نها ده‌نگدانی ماوه، هه‌روه‌ها ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌ده‌ین به‌و پڕۆژه‌یاسا‌نه‌ی كه له حكوومه‌ته‌وه دێن و كۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی تریش كه له به‌رده‌ستی په‌رله‌مانه ته‌واو ده‌كرێن و ده‌خرێنه به‌رنامه‌ی كاره‌وه.''
سەلاح جەلال




