٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پاڵاوگەکانی ناچار کردووە خۆیان دایبخەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوبەری گشتیی هونەری لە دەستەی ژینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێنماییەکانی بۆ پاڵاوگەکان هێندە قورس کردووە کە خۆیان ناچار دەبن پاڵاوگەکان دابخەن و ئەوەی دێتە لای ئێمەش نە مۆڵەتی پێ دەدرێت و نە بۆی نوێ دەکرێتەوە، ئەگەر هەموو مەرجە ژینگەییەکان جێبەجێ نەکات .

بەڕێوبەری گشتیی هونەری لە دەستەی ژینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئازاد نووری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دەمێکە بڕیاری داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان دراوە، بۆیە پێویستە فەرمانگەکانی ژینگە لە هەر پارێزگایەک ئەو کارە ڕاپەڕێنن و بەدواداچوونی بۆ بکەن، بەپێی ڕێنماییی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی پاڵاوگەکان، کە پێویستە هەر پاڵاوگەیەک مۆڵەت دەربێنێت، یاخود مۆڵەت نوێ بکاتەوە و دێتە لای ئێمە ئەگەر هەموو مەرجەکانی تێدا نەبێت، مۆڵەتیان پێ نادرێت و بۆیان نوێ ناکرێتەوە.''

ئازاد نووری گوتیشی: ''ئەوەی داوای مۆڵەت بکات، یاخود بیەوێت نوێ بکاتەوە پێویستە هەموو مەرجە ژینگەیەکان جێبەجێ بکات، بۆیە ئێستا ژمارەیان زۆر کەم بووەتەوە بەهۆی ئەوەی ناتوانن بە هەموو فیلتەرەکانەوە تێ پەڕن، بۆیە ناچار دەبن خۆیان پاڵاوگەکان دابخەن، چونکە ڕێنمایییەکان زۆر قورس کراون و وایان لێ هاتووە خۆیان پاڵاوگەکانیان داخستووە و دایدەخەن.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار