٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی حكوومه‌ت و فه‌رمانده‌ی هیزه‌كانی هاوپه‌یمانان جه‌ختیان له‌ پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كان كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌كانیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/1/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا كرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان تاوتوێ كران.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، ئاماژەی بە بەرەوپێشچوونەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ساڵی ڕابردوودا و جەختی لە گرنگیی برەودان بەو هاوئاهەنگییە کرد بە ئاراستەی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچەکانی ماددەی 140ی دەستوور.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانمان لە پێشمەرگە کرد  لە شەڕی تیرۆر و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.

هەروەها کورتەیه‌كی دەربارەی ئەنجامی سەردانی شاندی باڵای حکوومەت بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بەتایبەتی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق خستە ڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار