٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی پێشوازی له‌ سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆك بارزانی له‌ پیرمام پێشوازی له‌ سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین كرد و پێزانینی هه‌بوو بۆ هه‌وڵ و به‌رهه‌مه‌كانی له‌ خزمه‌ت كردنی زمان و ئه‌ده‌بی كوردی.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15/1/2023، لە سەڵاحەدین، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژووی کورد و دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتوتی خوێندنی کوردی لە بەرلین، دکتۆر فەریاد فازڵ کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە دکتۆر فەریاد فازڵ کرد بۆ بەدەستهێنانی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی ئەڵمانیا کە لەلایەن سەرۆککۆماری ئەڵمانیاوە پێیبەخشراوە و پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵ و ماندووبوون و نووسینی ئەو بەرهەمە زانستیانەی کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێشخستنی زمان و ئەدەبی کوردیدا هەبووە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.

هەر لەو دیدارەدا دکتۆر فەریاد فازڵ سوپاسی پشتگیرییەکانی سەرۆک بارزانی کرد و ڕایگەیاند کە ئەو خەڵاتەی پێشکەشی کراوە پێشکەش بە گەلی کورد دەکا و داواشی کرد حکوومەتی هەرێمی کوردستان بایەخی زیاتر بە زمان و ئەدەبی کوردی و پاراستن و پێشخستنی بدا.

هەواڵی پەیوەندیدار