٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جوان عەبدوڵا: پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا -KDP.info- سەرەتای حەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێ، ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکرێت لەلایەن کوتلەکانی پەرلەمان.

جوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و کوتلەکانی پەرلەمانیش ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکەن، چەندین پڕۆژەی نوێ ئامادکارییان بۆ دەکرێت، بەڵام گرینگترینیان پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقە بۆ ئەوەی پەلە بکرێت بۆ دەرکردنی یاسای بودجە، تا عێراق بتوانێت ئەمساڵ بەپێی بودجە کار بۆ خزمەتی هاووڵاتییان بکات.''

پەرلەمانتارەکەی دەشڵێت: "لیژنەکانی پەرلەمان کار بۆ دەرکردنی هەموو ئەو پڕۆژەیاسایانە دەکان کە پەیوەستن بە ژیانی خەڵکەوە، بێگومان کوتلەی پارتییش ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی پەرلەمان دەکات.''

لەبارەی باسکردنی نرخی دۆلارەوە جوان عەبدوڵا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەتوانرێت بانگهێشتی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بکرێت، بەڵام پرسی دۆلار لە کارنامەی کۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا نییە و تەنیا ماوەیەکە هەوڵ هەیە لەلایەن پەرلەمانتارانەوە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار