پرۆژه‌ی جاده‌ی 100 مه‌تریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) له بواری سیوله و پاره‌داركردن تووشی كێشه‌ی جددی بووەته‌وه

هه‌ولێر –KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌باره‌ت به چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه و چاودێریی پرۆژه‌كان له سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ''پرۆژه‌ی جاده‌ی 100 مه‌تریی سلێمانی كه به ئۆتۆبانی بابان ناسراوه كێشه‌ی سیوله‌ی بۆ دروست بووه و كاره‌كانی ته‌واو خاو بووەتەوەه‌وه و ناچێته پێش.''
زیاد كاكه ڕه‌زا، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به كاروباری تیمی خۆیان له ئه‌نجومه‌نه‌كه و دۆخی پرۆژه گه‌وره خه‌ده‌میه‌كان له سلێمانی ڕایگه‌یاند: ''ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌وڵمان داوه هه‌میشه وه‌ك یه‌ك تیمی حكوومه‌تی و تیمی كاری له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی ناو ئه‌نجومه‌ن كار بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری گرفت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریی هاووڵاتیان و ڕێگه‌مان نه‌داوه ڕوانینی حزبی و تایبه‌تیمان زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌رك و كارانه‌ی له‌پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیاندا هه‌مانه و ئه‌م دیدگا و پره‌نسیپه‌شمان له ڕێبازی پیرۆزی بارزانییه‌وه وه‌رگرتووه، به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه خاوه‌نی ماف و ئه‌ركن له وڵات‌دا و له‌پێناو یه‌كڕیزی و ته‌باییدا هه‌میشه كارمان كردووه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی تر و پێشوازیمان له هاووڵاتییانی سلێمانی كردووه كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانیان ڕوویان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كردووه.''
زیاد كاكه ڕه‌زا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ''شاری سلێمانی وه‌ك شارێكی زیندوو و قاڵبووی خه‌بات و شۆڕش و قوربانیدان، ده‌بوایه بارته‌قای خه‌بات و تێكۆشانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره، ڕازاوه و ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو بوایه و ببوایه به ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی زۆر گرنگ و له هه‌موو عێراق و ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه بۆ كات به‌سه‌ربردن و گه‌شتیاری خه‌ڵك سه‌ردانی بكردایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك پێویست ئه‌وه نابینین، كه‌موكورتیی خه‌ده‌ماتی له‌م شاره هێنده زۆرن كه ناتوانین له ده‌رفه‌تێكی كه‌مدا باسی بكه‌ین و سه‌رجه‌م سێكته‌ره خزمه‌تگوزاری و ته‌نانه‌ت ته‌ناهییه‌كانیش پێویستیی جددییان به ئاوڕلێدانه‌وه‌یه.''
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نه‌كه باسی له پرۆژه‌ی جاده‌ی 100 مه‌تریی سلێمانییش كرد و گوتی: یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌ی كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به جددیه‌ته‌وه هه‌وڵی بۆ دا و ده‌ست كرا به جێبه‌جێكردنی و به‌شێكی به‌رچاوی كاری له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام بەداخه‌وه وه‌ك پرۆژه‌كانی تری شاری سلێمانی، ئه‌میش نیوه‌چڵ ماوه‌ته‌وه و زۆر زۆر به خاوی كاره‌كانی ده‌چێته پێش و سیوله و پاره‌داركردنی پرۆژه‌كه تووشی كێشه‌ی جددی بووەتەوە.''
روونیشی كرده‌وه: ''ئه‌گه‌ر به شاردا بگه‌رێی و پرۆژه‌كان به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه ده‌بینی ئه‌م شاره پێویستی به پرۆژه‌ی سه‌رتاپاگیر و هه‌مه‌جۆر هه‌یه، گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ڕێگاوبان بدوێین چه‌ندین پرۆژه‌ی نیوه‌چڵ هه‌ن له بواری ڕێگاوباندا ده‌توانین ئاماژه‌یان پێ بكه‌ین كه چه‌ندین ساڵه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێ، به‌ڵام ته‌واو نه‌بوون وه‌ك جاده دووسایده‌كانی دووكان-ڕانیه، سلێمانی-پێنجوێن و سلێمانی-كه‌لار کە له ڕووی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌وه گرفتی زۆریان بۆ هاووڵاتیان دروست كردووه و خراپیی ئه‌و ڕێگایانه تێچووی گیانی و ماددیی زۆریان هه‌بووه بۆ هاووڵاتیان.''
سەلاح جه‌لال




