٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی شاری سپی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، پڕۆژەیەکی گەشتیاری کە بەشێوەیەکی مۆدێرن و سەردەمیانە لە بێخال دروستکراوە بە ناوی شاری سپی گەشتیاری تەواو بووە و ھەفتەی داھاتوو دەکرێتەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، فەیسل سادق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە ھەفتەی داھاتوو پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە بێخال لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بکرێتەوە کە ئێستا تەواو بووە، ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی وەبەرھێنانە و کەرتی تایبەت ئەنجامیداوە و پێکدێت لە ھەشت مۆتێل و مارکێت و خواردنگە لەسەر ڕووبەری زیاتر لە ھەزار مەتر دروستکراوە، کە بەناوی شاری سپی گەشتیارییە، بۆیە پڕۆژەیەکی زۆر مۆدێرن و سەردەمیانەیە و ھەموو شتێک لەخۆ دەگرێت".

 

فەیسەل سادق گوتیشی: "ئەو جۆرە پڕۆژانە زۆر گرنگن بۆ دەڤەرەکە و لەناو گوندی بێخال دروستکراوە، کە دەبێتە شوێنێکی زۆر باش بۆ ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ ناوچەکە، چونکە ئەو ناوچەیە خۆی بەگەشتیاری ناسراوە".

 

سادق ڕوونیشیکردەوە: "ئێمە گرنگی زۆر بە کەرتی گەشتیاری دەدەین و پڕۆژەی دیکەی گەشتیاریشمان دەبێت بۆ سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمەش لەچوارچێوەی گرنگیدانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەکەرتی گەشتیارییە".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار