٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

17 پارک لە پارێزگای هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکانی هەولێر گوتی، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر 17 پارک سێت وەرزشی منداڵان و گەوران نۆژەن کراونەتەوە کە لە قۆناغی کۆتاییدایە و بڕیارە لە داهاتوودا پارکی دیکەش نۆژەن بکرێنەوە.''

ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر زیاتر لە 400 ملیۆن دینارمان بۆ تەرخان کراوە بۆ ئەوەی سێتی وەرزشی منداڵان و گەوران نۆژەن بکرێتەوە، کە بەو پارەیە 17 پارک نۆژەن کراونەتەوە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییی نۆژەنکردنەوەداین.''

ڕێبین ئەحمەد گوتیشی: ''نزیکەی 500 پارک و باخچەمان هەیە و بەشێکی زۆری پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە و بڕیارە لە داهاتوودا پارەی دیکەمان بۆ تەرخان بکرێت و ئەوانەی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، ئەوانیش نۆژەن بکرێنەوە.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار