وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان: نەوت بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان دابەش كراوە

هه‌ولێر-KDP.info- نەوتی سپی بەسەر 252 هەزار و 401 خێزان لەناوچە شاخاوییەكان دابەش كراوە.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: تاوەكو 10ی كانونی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی كانزایی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكان لەڕێگای تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی نەوت و کانزاکانی پارێزگاکان بڕی 50 ملیۆن و 480 هەزار و 200 لیتری نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان دابەشكردووە.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەپێی دواین ئامار تاوەكو ئێستا 252 هەزار و 401 خێزان لە پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبووە و پرۆسەكەش بەردەوامە، دوای تەواوبونی قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەكان، قۆناغی دابەش کردنی نەوتی سپی لە دەوروبەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەست پێ دەكات.
ڕامان وریا




