٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بەرەو بەغدا بەڕێکەوت و لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 11/1/2023، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای حکوومەت، بەرەو بەغدا بەڕێکەوت.

سەرۆکی حکوومەت لە بەغدا، لەگەڵ هەر چوار سەرۆکایەتییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆککۆمار لەتیف رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران محەممەد حەلبوسی و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری  فائق زێدان کۆدەبێتەوە. 

لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، لەسەر بنەمای دەستوور و رێککەوتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت و کارنامەی وەزاری دەکرێت.

هەروەها برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەردوولا لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی کێشە و ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنیان تاووتوێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار