هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە
__2023_01_10_h17m16s42__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دەست بە کۆبوونەوەکانی دەکاتەوە و چاوەڕێ دەکرێت، لیژنەکانی پەرلەمانیش یەکلایی بکرێنەوە .
سەید سەفوان گەرگەری بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پشووی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق دەست پێ دەکەنەوە، چونکە پشووی پەرلەمانی عێراق تەواو بووە و وەرزێکی نوێی یاسادانان دەست پێ دەکات.''
ئەمینداری گشتیی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: ''چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو لیژنەکان یەکلایی بکرێنەوە پێش ئەوەی بودجە بێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەن، چونکە لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان فراکسیۆنەکان هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن لەسەر لیژنەکان.''
بڵند ئیبراهیم




