سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ده‌كات

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری كورستانی كرد به‌رامبه‌ر به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و به تایبه‌تیش ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆڕه‌ی تیرۆریستانی داعش كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یه‌نرا و به نیازبوون له سه‌ری ساڵدا كاری تیرۆریستی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "دژه‌تیرۆری كوردستان توانی دوو پلانی ته‌قینه‌وه له‌لایه‌ن تۆڕێكی تیرۆریستانی داعش له ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵ له شاری هه‌ولێری پایته‌خت پووچه‌ڵ بكاته‌وه".
ڕاشیگه‌یاند "تۆڕه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش له چوار كه‌س پێكهاتبوون و سه‌رجه‌میان ده‌ستگیركران كه دووانیان دانیشتووی كه‌مپی هۆڵی سووریا بوون".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "ئه‌م كاره‌ش یه‌كێكه له كاره نایابه‌كانی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانمان بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی هه‌موومان و په‌كخستنی تیرۆری جیهانی".
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سوپاسی ده‌زگا ئه‌منی و هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر ده‌كات بۆ هه‌وڵه به‌رده‌وام و ماندوونه‌ناسه‌كانیان.
ئه‌م تویته‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی تیرۆریستی داعشی ڕاگه‌یاند كه پلانیان داڕشتبوو له سه‌ری ساڵی 2023 ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن.




