٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆسەی بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی گرێبەستی کۆمسیۆن دەستی پێ کرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر گوتی، پرۆسەی بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی کۆمسیۆن کە گرێبەستن دەستی پێ کردووە و ئێستا خەریکی مامەڵەن بۆ ئەوەی بە هەمیشەیی دامەزرێن.

حەیدەر محەمەد بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''دوای دەرچوونی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ بەهەمیشەییکردنی کارمەندانی گرێبەست کە لە کۆمسیۆن کار دەکەن و پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) لە سنووری پارێزگای هەولێر 100 کارمەندی گرێبەست ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە و دەبنە هەمیشەیی و پێشتری  48 کارمەندی دیکە کە ئەوانیش گرێبەست بوون، بوونە هەمیشەیی، بۆیە ئێستا سەرجەم کارمەندانمان کە ئەوانەی پێیان دەگوترێت کارمەندی (تەشغیلی) و کار دەکەن دەبنە هەمیشەیی.''

بەرپرسی ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر گوتیشی: ''بۆ ئەوەی کارمەندە گرێبەستەکان بکرێنە هەمیشەیی و دەستیان کردووە بە مامەڵەکانیان و هەرکاتێک مامەڵەکان تەواو بن لە گرێبەستەوە دەبنە هەمیشەیی.''

 

بڵند ئیبراهیم

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار