٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گوھدار شێخۆ: ماستەرپلانی زاخۆ ڕاست دەکرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ -KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە ماستەرپلانی زاخۆ دەکرێت و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێ، بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پڕۆژە لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێن.

گوھدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ, بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم ڕەزامەندیی لەسەر ڕاستکردنەوەی ماستەرپلانی زاخۆ کردووە بۆ ئەمساڵ و بەپێی ڕاستکردنەوەکە بە گوژمەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار پڕۆژەی جۆراوجۆر لە زاخۆ جێبەجێ دەکرێن، پڕۆژەکانیش لەلایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێن و ھەموو کەرتەکان لەخۆ دەگرێت.''

گۆھدار شێخۆ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "مەبەست لە پێداچوونەوە بە ماستەرپلانی زاخۆ بۆ زیاتر فراوانکردنی سنووری زاخۆیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی زاخۆ کراوەتە ئیدارەی سەربەخۆ و پێویستی بە فراوانی ھەیە، فراوانکردنی سنووری زاخۆ و جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژە کاریگەریی دەبێت لەسەر پێشکەوتنی زاخۆ، ھەروەھا دەرفەتی کاریش بۆ ھەزاران کەس دەڕەخسێندرێت.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار