٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەکڤان یوسف: پارتی پۆستی سوپاسالاری عێراق پڕ دەکاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، کورد ٣٨٠ پۆستی لە حکوومەتی عێراق بەر دەکەوێت و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٢٠٠ پۆست ھێشتا پڕ نەکراونەتەوە و دەشڵێ، یەکێک لەو پۆستانە سوپاسالاری عێراقە و پشکی پارتییە.

سەکڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کورد ژمارەیەکی زۆر پۆستی لە بەغدا بەر دەکەوێت بەپێی ئەوەی کورد بەشێکە لە حکوومەتی عێراق ژمارەی ئەو پۆستانەی بەر کورد دەکەون، یان باشتر بڵێین پشکی کوردن، ٣٨٠ پۆستە، لە پۆستی باڵاوە تا خوارەوە لەو ژمارەیە زۆر بەرپرسی کورد دەستبەکار بوونە و پۆستەکانی کورد پڕ کراونەتەوە، بەڵام زیاتر لە ٢٠٠ پۆستی کورد بەتاڵە و پڕ نەکراونەتەوە.''

جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری گوتیشی: "یەکێک لەو پۆستانەی گرینگە و پشکی کوردە و لەناو کوردیش ھی پارتییە، پۆستی سوپاسالاری عێراقە کە چەندین ساڵ لای پارتی بووە و بەڕێز بابەکر زێباری بەڕێوەی دەبرد، بەڵام ئێستا لای پارتی نییە و داوامان کردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سوپاسالاری عێراق و ھەموو پۆستەکانی دیکەش.''

سەکڤان یوسف ڕوونی کردەوە: "ھەر پۆستێک لەنێو حکوومەتی عێراق پشکی کورد بێت پێویستە لەلایەن کوردەوە پڕ بکرێتەوە و کوردی تێدا بێت، ئێستا کورد لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی ئەو ٢٠٠ پۆستەی ماوە پڕ بکاتەوە، چونکە ئەوە مافی کوردە و پێویستی بە کوردە بۆ بەڕێوەبردنیان لە خولەکانی ڕابردووش ئەو کێشەیە ھەبووە زۆر پۆست پشکی کورد بوون و پڕ نەکراونەتەوە.''

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار