٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

"گۆڕینی بەرپرسی لقەکانی پارتی دەستی پێ کرد"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ قۆناغێکی دیکەی گۆڕانکاریی پارتی لە گۆڕینی بەرپرسی لقەکان چووە واری جێبەجێکردن و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتووش ژمارەیەک بەرپرسی نوێ بۆ لقەکانی پارتی دەستبەکار بن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/1/2023، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی ھەولێر، ڕزگار ئەنوەر، وەک بەرپرسی نوێی لقی ٢٤ی سەفین دەستبەکار بوو لە شوێنی ھیوا ئەحمەد مستەفا، لە وتەیەکیدا سەربەست لەزگین ڕاگەیاند: "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا پارتی و یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کۆ ببنەوە و پارتی جددییە لەسەر ئەنجامدانی پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان لە کۆتایی ئەمساڵدا.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''جگە لە بەرپرسی لقی ٢٤ بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا ژمارەیەک بەرپرسی نوێ بۆ لقەکانی پارتی دەستبەکار ببن، ئەوەیش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی.''

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار