٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پرۆسەی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بە جووتیاران دەستی پێ کردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی، پرۆسەی پێدانی قەرزی کشتوکاڵی بە جووتیاران دەستی پێ کردووە و ژمارەیەکی زۆری جووتیار داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی قەرزەکە وەربگرن کە لە 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەست پێ دەکات.

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆرە زێدە محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پێدانی قەرزی کشتوکاڵی کە لە 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەست پێ دەکات، ئێستا کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە و ژمارەیەکی باشی جووتیاران داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ ئەوەی ئەو قەرزە وەربگرن.''

دکتۆرە زێدە محەمەد گوتیشی: ''پرۆسەی پێدانی قەرز بە جووتیاران بەردەوام دەبێت و لەلایەن وەزارەتیشەوە پشتگیرییان پێ دەدرێت بۆ ئەوەی قەرزەکە وەربگرن، بۆیە جارێ بەردەوامە و جووتیارانیش دێن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرزەکە پێشکەش دەکەن.''

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چوارچێوەی گرنگیدانیش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ بەردەوام هەوڵ دەدات و کار دەکەن بۆ ئەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان زیاتر ببووژێننەوە، بۆ ئەو مەبەستەش قەرز بە جووتیاران دەدرێت کە لە 15 بۆ 100 ملیۆن دینار دەست پێ دەکات و بە ماوەی پێنج ساڵیش قەرزەکە دەگەڕێننەوە.

بڵند ئیبراهیم 

هەواڵی پەیوەندیدار